بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی: کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 830 هەزار و 823 کەس.
ناوبراو وتی: لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 97 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایە گەیشتووەتە 62 هەزار و 142 کەس.
لاری وتی: تا ئێستا یەک ملیۆن و 569 هەزار و 697 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی کە لە ئێستادا 3 هەزار و 889 توشبووی کۆرۆنا لە بەشی چاودێری وردی پزیشکی لە نەخۆشخانەکاندان./.