بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ژاپۆن و کۆریای باشور ڕایانگەیاندووە کە کۆریای باکور دوو مووشەکی بالستیی بەرەو دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ژاپۆن و سوپای کۆریای باشور هەواڵەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەمەش دووەم جارە لە ماوەی ئەم هەفتەیە کە پیۆنگ یانگ پەنای بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکی بردووە. واشنتن پۆست ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکور پەیامێکی ئاشکرایە بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن./.