بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە پاش دوو مانگ لە دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی خۆبایدن، واشنتن بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی و بڕیاری ژمارە 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ناوبراو وتی: ئیدارەی بایدن دانی بەوەدا ناوە کە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستی هێناوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش تا ئێستا درێژە بە هەمان سیاسەت دەدات.
تەخت ڕەوانچی وتی کە گەمارۆ زاڵمانەکان لە دژی گەلی ئێران هیچ دەسکەوتێکی بۆ ئەمریکا نابێت./.