بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوەکەی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە بەڕێوەچوونی چوارەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی دوو ساڵدا پیشاندەری ئەوپەڕی قەیران و ناکۆکییە سیاسییەکانە و ئەوەی سەلماندووە کە ئەو کۆمەڵگایە زۆر لاوازە و ئیرادەی گەلی فەڵەستین هێزی سەرکەوتن بە سەر ئەو ڕژێمەیدا هەیە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە شەڕی ئێمە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە و هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی لە ناوخۆی ئەو ڕژێمە و شکست و سەرکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی کاریگەریی لە سەر ئەم شەڕە ڕەوایە نابێت و خۆڕاگری فەڵەستین درێژە بە ڕێگای خۆی دەدات و گەلی فەڵەستینیش پاڵپشتی لە خۆڕاگری ئیسلامی دەکەن./.