بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەردۆغان لە حەوتەم کۆنفرانسی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئەنکەرە وتی کە تورکیا شکستی بە گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەت پەکەکە هێناوە و توانای چالاکیی لە ناوخۆی وڵات لە دەستداوە.
ناوبراو سەبارەت بە سوریا وتی: درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین تا سوریا لە لایەن خەڵکەکەیەوە بەڕێوە ببرێت و لە گەڵ ئەوان دەمێنینەوە.
ئەردۆغان وتی: لە پێناو بەرژەوەندییەکانی تورکیا پەیوەندییەکانمان لە گەڵ وڵاتانی جیهان بەرفراوانتر دەکەین./.