بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە کە لە ئەنجامی هەماهەنگی بەرز و وردی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی و لە ڕێگای هێزێکی هاوبەشەوە، سێ تۆمەتباری داواکراو دەستبەسەر کران.
ڕاگەێندراوەکە دەڵێت کە داواکراوەکان لە پارێزگای سلێمانی بوون و پێیان وابووە کە لە چاوی هێزە ئەمنییەکان دوور دەبن بەڵام هەماهەنگی هاوبەشی ئاسایش و هەواڵگری بووە هۆی دەستبەسەرکردنیان و ڕادەستکردنیان بە دەزگای داد تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
ڕۆژی سێ شەممەش دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستبەسەرکردنی دوو ئەندامی داعشیان لە هەڵەبجە ڕاگەیاند./.