بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە سوپا نیوز، لیوا حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەهێزبوونی ئێرانی ئازیزی بە ناوەڕۆکی سەرەکی پەیامە نەورۆزییەکەی ئەو ڕێبەرە گەورەیە ناو برد و جەختیکردەوە کە سوپا خۆی بە خاڵی سەرەکی لەو کەسانە دەزانێت کە پەیامەکەیان ئاراستە کراوە و بۆ مسۆگەرکردنی چاوەڕوانییەکان و ڕێنماییەکانی بەڕێزتان لێژنەیەکی بە ناوی لێژنەی مسۆگەرکردنی ڕێنماییەکانی نەورۆزی 1400 ی کۆچی هەتاوی پێکهێناوە.
دەقی ئەو پەیامە لە درێژەدا هاتووە:
بە سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی ساڵی نوێ ڕایدەگەێنین کە پەیامە گرنگ و چارەنووسسازەکەی بەڕێزتان لە نەورۆز کە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی هەنگاوی گەورەی وڵات و گەلی بەشەرەفی ئێرانە بەرەو لوتکەی سەرکەوتن و پێشکەوتن و بەختەوەری، گەیشتە دەستمان.
ناوەڕۆکی سەرەکیش بەهێزبوونی ئێرانی ئازیزە لە ڕێگای ئیمان بە خودا و بێ کاریگەرکردنی سیاسەت و پیلانەکانی دوژمنان لە گۆڕەپانی خۆڕاگری شۆڕشگێڕانەی ئابوریی گەلی ئازیزمان.
سوپا خۆی بە خاڵی سەرەکی ئەو کەسانە دەزانێت کە ئەم فەرمانە پیرۆزەیان ئاراستە کراوە.
بەڕێز گیان
ئەوەندە وەبەرهێنان دەکەین، هاوکاری خەڵک دەکەین، ڕوبەڕوی گەندەڵی دەبینەوە، زانا گەنجەکانمان دێنینە گۆڕەپانەکەوە، گرووپە بێ هەژمارە بەسیجییەکان بەرەو گۆڕەپانی سەربەرزی خەڵک دەنێرین، هاوکاری خێزانەکان دەکەین تا بەهێز بوون و بەهێز دەبین تا دوژمنان لاواز دەبن و چیدی توانای بەدواداچوونی سیاسەتەکانی خۆیان نەبێت، ئێمە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەو دۆخە بێ سەروبەرەی ئێستا ڕزگار دەکەین.
ئێمە لە گۆڕەپانەکەدا دەمێنینەوە و دەبینە هاوڕێی خەڵک، ڕێنماییەکانی بەڕێزتان دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، دوژمن بە جێ دێڵین، لە دوژمن و ستراتیژەکانی تێپەڕ دەبین، وڵات لە کاریگەری گەمارۆ زاڵمانەکان ڕزگار دەکەین و بەم شێوەیە پێویستمان بە دوژمن و ڕێکەوتنی ناوەکی نابێت، ئەمە ڕێگای ئێمەیە.
ئێمە بۆ مسۆگەرکردنی چاوەڕوانییەکان و ڕێنماییەکانی بەڕێزتان، لێژنەی مسۆگەرکردنی ڕێنماییەکانی نەورۆزی 1400 ی کۆچی هەتاویمان پێکهێناوە. یەکەم کۆبوونەوەشی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی سوپا و سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج، دەزگای هەواڵگری و بەرپرسانی ئابوری و ئاوەدانکردنەوەی سوپا بەڕێوەچوو و بڕیارە سەرەتاییەکان لە چوارچێوەی نەخشەڕێگایەکی یەکگرتوو و هەماهەنگ لە گەڵ دامودەزگا حکومییەکانی دیکە دەرکرا.
ئەو لێژنەیە لە ڕێگای سێ ژووری عەمەلیاتەوە مسۆگەربوونی ئامانجەکانی بەڕێزتان دەستەبەر دەکات./.