بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە بۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژەدا هاتووە:
بەڕێز حەسەن ڕۆحانی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران
بە بۆنەی جێژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی دۆستانەی ئێمە قبووڵ بکەن.
پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە سەر بنەمای دۆستایەتی، مافی دراوسێیەتی و ڕێزی بەرامبەرە. دڵنیام کە بەرفراوانکردنی هاوکارییەکان لە سەرجەم بوارەکان، وەڵامدەرەوەی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ئێمە و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.
هیوای سەرکەوتن و تەندرووستی بۆ ئێوە و ئاسایش و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتیانی ئێوە دەخوازم./.