بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدووڵا عەبدووڵا وتی: بە پێی بیرۆکەی دابەشکردنی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکان، بە ئەمریکییەکانمان ڕاگەیاند کە دەتوانین لە سەر ئەم بابەتە لە گەڵ تاڵیبان دانوستان بکەین.
ناوبراو وتی: کاردانەوەمان لە سەر ئەو پێشنیارە هەبووە بەڵام نە بە فەرمی و نووسراو، لە ئەنجومەنی ئاشتەوایی نیشتمانی کۆبووینەوە و لەوێ بەو ئەنجامە گەیشتین کە دژایەتی دابەشکردنی دەسەڵات ناکەین.
عەبدووڵا وتی کە تاڵیبان هێشتا وەڵامی پێشنیارەکەی ئەمریکای نەداوەتەوە./.