بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 7 هەزار و 260 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە کە 657 کەس لەوان کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانەکان.
ناوبراو وتی کە کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 801 هەزار و 65 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران وتی: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 73 نەخۆشی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایەش گەیشتووەتە 61 هەزار و 797 کەس.
بە وتەی لاری تا ئێستا 12 ملیۆن و 160 هەزار و 554 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ خەڵک کراوە./.