بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام بەدران ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە کەلێن و ناکۆکی نێوان لایەنەکانی فەڵەستین زیاترین قازانج دەبات و هەر هەوڵێک لە پێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان فەڵەستینییەکان بە هەڕەشە لە سەر خۆی دەزانێت و نایەوێت کە ئێمە وەک گەلێکی خاوەن شارستانیەت لە جیهاندا دەرکەوین.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرکەوتنی حەماس لە هەڵبژاردنەکان و گەڕانەوەی ئەم بزوتنەوەیە ئەمجارە لە ڕێگای سندۆقەکانی دەنگدانەوە بە تایبەت لە کەرتی خۆرئاوا دەترسێت.
بەدران وتی: ئێمە جەخت لە سەر یەکڕیزی لایەنەکانی فەڵەستین دەکەینەوە و دژی دەستێوەردانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیش دەوەستینەوە./.