بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر مونسان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند کە دەبێت ئێران بە نقێمی گەشتیاری جیهان ناو ببەین، لە مەڵبەندە سەوزەکەی باکور تا کەناراوەکانی باشور و لە ناوچە جوانەکانی ڕۆژهەڵات تا شاخە بەرزەکانی ڕۆژئاوا، ژمارەیەکی زۆر ئاسەواری بەنرخی مێژوویی و سرووشتی بوونی هەیە.
ناوبراو وتی: ئێران وەک وڵاتێکی چوار وەرز کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی گەشتیاریی هەیە کە سرنجی هەر گەشتیارێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
مونسان وتی: بۆ ئاگاداربوون لەم تایبەتمەندییە دەتوانین ئاماژە بە نووسراوی ئەو مێژووناسان و گەشتیارانە بدەین کە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا ئێرانیان بەسەرکردووەتەوە، ئەوان بەردەوام داوایان لە خەڵکی وڵاتانی خۆیان کردووە کە سەردانی ئێران بکەن.
وەزیری گەشتیاری ئێران وتی: هیوادارین بە کۆتایی قەیرانی کۆرۆنا بتوانین بە بەشداری گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی پەرە بەم کەرتە لە ئێران بدەین./.