بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە جۆبایدن هێشتا لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان بڕیاری کۆتایی دەرنەکردووە.
ناوبراو لە میانەی سەردانێکیدا بۆ وڵاتی هیندستان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لە گەڵ گرووپی تاڵیبان واژۆی کردووە، سەرۆک کۆمار هێشتا بڕیاری نەداوە و ئەوەی کە لە چ کاتێکدا بڕیار لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەدرێت، شتێک باس نەکراوە.
تاڵیبان ڕۆژی هەینی داوای لە ئەمریکا کرد کە تا سەرەتای مانگی گوڵان بە پێی ڕێکەوتنەکەی دەوحە هێزەکانی لە ئەفغانستان پاشەکشە پێبکات./.