بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی تاڵیبان ڕۆژی هەینی هۆشداریی دایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ئەگەر لە سەرەتای مانگی گوڵان پابەندی کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان نەبێت، هەڵوێست و کاردانەوەی ئەم گرووپە دەبینێت.
ئەو هۆشدارییەی تاڵیبان کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە مۆسکۆ ڕاگەێندرا، یەک ڕۆژ پاش چاوپێکەوتنی شاندی دانوستانکاری ئەوان لە کۆنفرانسی ئاشتەوایی بە سەرکردایەتی ڕووسیا لە گەڵ شاندی حکومەتی ئەفغانستان بووە.
سوهەیل شاهین ئەندامی شاندی دانوستانکاری تاڵیبان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە دەبێت ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، بە پێچەوانەی ئەمە کاردانەوەمان دەبێت.
شاهین وتی: هیوادارین ئەمە ڕوو نەدات و ئەوان پاشەکشە بە هێزەکانیان بکەن تا کێشەی ئەفغانستان بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت./.