بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ کەناڵی سکای نیوز سەبارەت بە کەسایەتی شەهید قاسم سولێمانی وتی: تیرۆری شەهید سولێمانی کاردانەوەی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە و باسکردنی پێویستی بە بەرنامەیەکی تەواو هەیە.
ناوبراو وتی: شەهید سولێمانیم لە نزیکەوە دەناسی و دەبێت بە ویژدانەوە باس بکرێت کە ئەو کەسێک بوو کە لە کاتێکی دژواردا پێشەنگی هاوکاریکردنی عێراق بوو.
بەرهەم ساڵح وتی کە ئەم هاوکارییەی شەهید سولێمانی نابێت لە بەرچاو نەگیردرێت./.