بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 7 هەزار و 620 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە 757 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزیشکی و بەمەش کۆی گشتی توشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 786 هەزار و 265 کەس.
ناوبراو وتی: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 68 توشبووی دیکە گیانیان لە دەستداوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 649 کەس.
وتیشی کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 528 هەزار و 694 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها وتی کە تا ئێستا 12 ملیۆن و 39 هەزار و 329 پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان کراوە./.