بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدووڵاهیان لە تویتێکدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای کۆشکی سپی داوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەردەوامی سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمریکا، دۆستایەتی لە گەڵ تیرۆریزم و ئیهانەکردنی بایدن بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا، پیشان دەدات کە کۆشکی سپی زیاتر تووشی ڤایرۆسی ترەمپیزم بووە. بایدن هەمان ترەمپە! نیکسۆن سی و حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بیرەوەرییەکانیدا دانی بەوەدا نا کە ئەمڕۆ شارستانیەتی ئەمریکا تووشی نەخۆشییەکی کوشندە و بێ چارەسەر بووە./.