بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسرووڵا لە وتارێکی ڕۆژی پێنج شەممەی داوایکرد کە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لە پێشەوەی بەرژەوەندییە حیزبی و کەسی و کوتلییەکانەوە بێت.
ناوبراو وتی کە شوێنپێی ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە یەمەن تا عێراق و سوریا دەبینرێت.
نەسرووڵا وتی کە ناسنامەی تیرۆریستان و ئەوەی کە کێ پێکهێنەری ئەوانە و چۆن پاڵپشتی دەکرێن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاشکراتر دەبێت.
ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان سەبارەت بە دۆخی ئێستای وڵاتەکەی وتی کە لە ئێستادا لوبنان لە قەیرانێکی بەربڵاوی دارایی، سیاسی و کۆمەڵایەتیدایە و هەندێک لایەن دەیانەوێت لوبنان بەرەو شەڕی ناوخۆیی ببەن./.