بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی کۆریای باشور لە سیئول وتی کە ئیدارەی جۆبایدن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو پێداچوونەوە بە سیاسەتی واشنتن لە بەرامبەر کۆریای باکور دەکات و زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئەم وڵاتەش وەک بژاردەیەک پەیرەو دەکرێت.
پێشتر کۆریای باکور ڕایگەیاندبوو کە هەر پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لە گەڵ ئەمریکا بەندە بە گۆڕینی سیاسەتەکانی واشنتن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆریای باشور ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو بە ڕاوێژ لە گەڵ هاوپەیمانەکانی، پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لە بەرامبەر کۆریای باکور دەکات.
ناوبراو بێ ئەوەی وردەکاری ئەو سیاسەتە بخاتەڕوو، وتی کە زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی کۆریای باکور وەک بژاردەیەک جێبەجێ دەکرێت./.