بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان دۆخی ئێستای وڵاتەکەیی بە مەترسیدار ناو برد و داوای لە سەعد حەریری کاندیدی پێکهێنانی کابینەی نوێ کرد کە لە زووترین کاتدا کابینەکەی پێک بێنێت یان واز لە ئەرکەکەی بێنێت.
سەرۆک کۆماری لوبنان لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەکەم کە لە زووترین کاتدا کابینەی نوێ پێک بێنێت و لەمڕۆوە بێدەنگ نابین.
عون وتی کە ئەگەر حەریری هەست بەوە دەکات توانای پێکهێنانی کابینەی نییە، دەبێت واز لە ئەرکەکەی بێنێت تا کەسی دیکە ڕابسپێردرێت./.