بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دومینیک ڕاب لە تۆمارێکی دەنگی کە دزەی کردووەتە دەرەوە، بە بەرپرسانی بەریتانیای ڕاگەیاندووە کە لە پەیوەندییە بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی دیکە گرنگی بە پرسی مافی مرۆڤ نەدەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بەریتانیا پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی بە چەند وڵاتێکەوە سنوردار بکات ڕەنگە ژمارەیەک لە بازاڕە گرنگەکانی لە دەست بدات.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەروەها لەو تۆمارە دەنگییەدا ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئازادانە لە گەڵ وڵاتانی جیهاندا بازرگانی بکرێت و نابێت پرسی مافی مرۆڤ کاریگەریی لە سەر ئەم پەیوەندییانە هەبێت./.