بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر وەڵامی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای دایەوە و وتی کە بە بێ هەنگاوی کاریگەری ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ زاڵمانەکان، هیچ گۆڕانکارییەک ڕوو نادات.
ناوبراو وتی کە ئەم دۆخەی ئێستا، تەکتیکی و ناوخۆیی نییە بەڵکوو پەیوەندی بە سیاسەتی دووفاقی وڵاتانی ڕۆژئاواوە هەیە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی سەرەتایەک بۆ دانوستانی زیاتر لە گەڵ ئێران لە بواری مووشەکی و سیاسەتی ناوچەیی دەبێت./.