بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆلۆ خاتر لە کۆنفرانسێکی ئۆنلاین بە ناونیشانی سوریا لە پاش دە ساڵ کە لە پەراوێزی چل و شەشەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریا کردەوە.
ناوبراو وتی کە دەبێت چارەسەرێکی ڕاستەقینە بە پێی دۆخی سوریا بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە بدۆزینەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وتی: نزیکەی دە ساڵ بە سەر قەیرانی سوریا تێپەڕ دەبێت و ئێش و ئازار و نەهامەتییەکانی گەلی ئەم وڵاتە بەردەوامە.
ناوبراو وتی: دەبێت سەرجەم لایەنە کاریگەرەکان بەو ڕاستییە بگەن کە ڕێگاچارەی قەیرانی سوریا سەربازی نییە و بەڵکوو سیاسییە./.