بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕەخنەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت کە لەو سەردەمەدا ڕژێمی سەدامیان بە چەکی کیمیایی پڕچەککرد و ئێستاش ئێران بە هۆی سیاسەتەکانی لە ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن.
زەریف لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی: شانزەی ئاداری ئەمساڵ سی و سێهەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیایی هەڵەبجەیە، هەندێک لەو وڵاتانەی ڕۆژئاوا کە چەکی کۆمەڵکوژیان دایە سەدام، دەیانەوێت شتێک وەبیر نەهێنینەوە، زیاتر لە 5 هەزار کەسی بێ تاوان بە هۆی گازە کیمیاییەکانەوە گیانیان لە دەستدا.
ناوبراو وتی: ئایا هێشتا دەتانەوێت لە سیاسەت و هەڵسووکەوتی ناوچەیی باس بکەن؟ بێ شەرمەکان./.