بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید یونس زۆبەیعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی ڕاگەیاندووە کە تا ئێستا حکومەتی ناوەند هیچ بڕە نەوتێکی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستانی وەرنەگرتووە.
سەرەڕای ئەمەش ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لێک تێگەیشتن هەیە لە نێوان هەر دوو حکومەتی بەغدا و هەولێر سەبارەت بە ڕێکەوتنێکی دووقۆڵی لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندییە گشتییەکان./.