بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سابرامانیام جایشانکار وەزیری دەرەوەی هیندستان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، جەختی لە سەر پێویستی زیاترکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
ئاژانسی سانای سوریا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و جیهان بە تایبەت هاوکارییەکانی نێوان نیودهلی و دیمەشق وتووێژیان کردووە.
وەزیری دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند کە گەل و حکومەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر شەڕی دژ بە تیرۆر، قەیرانی کۆرۆنا و قەیرانی ئابوری دەیانەوێت هاوکارییەکان لە گەڵ سوریا بەرفراوانتر بکەن./.