بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل میزنتسیف بەرپرسی ناوەندی بەرگری نیشتمانی لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و حوسێن مەخلوف وەزیری کاروباری ناوخۆیی سوریا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی کورد هاوکات لە گەڵ زیاتربوونی جموجوڵەکانی داعش کۆنتڕۆڵی خۆیان بە سەر کەمپی هول لە دەستداوە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە دانیشتووانی کەمپی هول بە تایبەت منداڵان مەترسی بیر و هزری توندڕۆییان لە سەرە.
مۆسکۆ و دیمەشق ڕوونیان کردووەتەوە کە پێویستە ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتیانی ئەوان نیشتەجێی کەمی هولە، بۆ گەڕانەوەی ئەوان هاوکاری و هەوڵی زیاتریان هەبێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی درێژە بە چالاکییەکانیان بۆ بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی سوریا دەدەن و گەمارۆ نایاساییەکانیش زیاتربوونی کێشەکانی ئەم وڵاتەی بە دواوە بووە./.