بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی لە ڕێوڕەسمێکی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئێران، وتی: ئەوانەی سەربەرزی و شکۆیان دەوێت، پێویستە شوێنکەوتووی مەکتەبی شەهیدان بن، فەڵەستینییەکان کە ئەم گۆڕانکارییە گەورەیان خوڵقاندووە، وانەیان لە شەهیدەکانی ئێمە وەرگرتووە.
ناوبراو وتی: وڵاتانی گەندەڵی عەرەب و شوێنکەوتووی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت سعوودیە چەندین ساڵە کە شەڕێکیان بە سەر گەلی زوڵملێکراوی یەمەندا سەپاندووە بەڵام پیلانەکەیان ڕوبەڕوی خۆڕاگری کەم وێنەی یەمەنییەکان بووەتەوە.
لیوا قائانی وتی: ڕێگایە هێشتا بەردەوامە، سەرەڕای ئەو کۆسپ و لەمپەرانەی دەیخەنە بەردەم شۆڕشی ئیسلامی، بەڵام دەسەڵاتی ئێمە بەرەوپێشتر دەڕوات و ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیش ئەو ئەمریکا و ئیسرائیلەی ڕۆژی یەکەم نین.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا لە ناوچەکەی ئێمە بە تاوانبار دادەنرێت، بەوان دەڵێین کە ئێسقانەکانتان دەشکێنین و کاتی خۆی دەنگی ئەمە دەبیسن./.