جام کوردی:
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له په‌یامێکدا وێڕای ده‌ستخۆشی له گه‌لی ئاگا و ووشیاری ئێران که به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی سیسته‌می ئیسلامی و به ئیراده‌ی به‌هێز و دیمه‌نێکی که‌م وێنه، دیمۆکراسی پشت ئه‌ستوور به ده‌نگی خه‌ڵکیان به جیهانیان پیشان دا، ئامۆژگاری ئه‌وه‌یان به به‌رپرسانی حکومه‌ت و وڵات دا که سوپاس و پێزانینی شیاوی خه‌ڵک له ئه‌نجامدانی خزمه‌تی شیاو وه‌ڵام بده‌نه‌وه و به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه و ناوخۆیی وه‌ک ئامانجێکی بنه‌ڕه‌تی، ڕوونیان کرده‌وه: پارله‌مانی داهاتوو ئه‌رکێکی قورسی له ئه‌ستۆیه و هیوادارین که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خودا و خه‌ڵکی تێدا به‌دی بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی، ده‌قی په‌یامه‌که‌ی حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به‌م شێوه‌یه:
((به ناوی خودای گه‌وره و مێهره‌بان))
سوپاسی خودای گه‌وره و به توانا به جێ دێڵین که له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه، گه‌لی ئاگا و ووشیاری ئێرانی به سه‌رکه‌وتنێکی که‌م وێنه گه‌یاند، ئه‌وان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوون که بۆ سی و شه‌شه‌مین جار له پاش شۆڕشی ئیسلامی، له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کان، به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز و که‌م وێنه، به‌شداری بکه‌ن و چاره‌نووسی وڵات له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، دیاری بکه‌ن، نوێنه‌رانی خۆیان بۆ پێکهێنانی دوو ئه‌نجومه‌نی به‌هێز و گرنگ هه‌ڵبژێرن و جارێکی دیکه ئیراده‌ی خه‌ڵک و کاریگه‌رییان له سه‌ر سیسته‌می ئیسلامی به جیهانیان پیشان بده‌ن.
ئێرانی ئیسلامی شانازی به گه‌لی خۆ و ئه‌و یاسایانه ده‌کات که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ سه‌ربڵێندی و بنیات نانه‌وه‌ی هێزی نیشتمانی دابین کردووه، ده‌کات.
به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم که له‌م وه‌ڵامدانه‌وه گشتییه به داواکاری سیسته‌می ئیسلامی ده‌ستخۆشی بکه‌م و له درگای خودای گه‌وره بۆ ئه‌وانه‌ش که ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان خوڵقاندووه، داوای پاداشت و ڕێنمایی خودایی بکه‌م.
به به‌رپرسانی وڵات و هه‌ڵبژێردراوان بۆ ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که له سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی دیکه به‌رپرسایه‌تییان له ئه‌ستۆیه و هه‌روه‌ها بۆ ڕێکخراوه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی دیکه وه‌بیری دێنمه‌وه که خزمه‌تی ڕاستگۆیانه و شیاو به خه‌ڵک و وڵات و شۆڕشی ئیسلامی مسۆگه‌ر بکه‌ن. ژیانێکی ساکار، ئاماده‌بوونی به‌رده‌وام له پێگه‌ی به‌رپرسایه‌تی، گرنگایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان به‌رامبه‌ر به خواستی که‌سێتی و کوتله‌یی، به‌رگری بوێرانه له وڵات له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه‌کان، بیر و هزری تێکۆشه‌رانه و به کردار کردنی و له یه‌ک دێڕدا: کار بۆ خودا و له پێناو خزمه‌ت به خه‌ڵک و دانیشتووانی وڵات بکه‌ن به به‌رنامه و نه‌خشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان و به هیچ شێوازێک له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئامانجانه‌دا که‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن.
ڕۆژگاری زۆر هه‌ستیاری ئێستا، ووشیاری و ئیراده‌ی به‌هێزی هه‌مووان به تایبه‌ت ئێوه به‌رپرسانی وڵاتی ده‌وێت.
پێشکه‌وتنی وڵات ئامانجێکی بنه‌ڕه‌تییه. پێشکه‌وتن بێ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربڵێندی نیشتمانی قبووڵکراو نییه. پێشکه‌وتن به مانای تێکه‌ڵاوبوون له بیر و هزری ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانی نییه و پاراستنی به‌هێزبوون و ناسنامه‌ی نیشتمانی به ده‌ر له ڕێگای پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه و ناوخۆیی مسۆگه‌ر نابێت. پارله‌مانی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره گرنگانه، ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی هه‌ره گرنگی له ئه‌ستۆیه و هیواداری ئه‌وه هه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به خودا و گه‌لی تێدا به‌دی بکرێت.
به پێویستی ده‌زانم له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شکۆمه‌ندانه، به‌رپرسانی جێبه‌جێکار و چاو‌دێر، هێزه ئه‌منییه‌کان، ڕێکخراوی میدیای نیشتمانی و لایه‌نه‌کانی دیکه و که‌سانی کاریگه‌ر ده‌ستخۆشی بکه‌م. سه‌رکه‌وتنی هه‌مووان له خودای گه‌وره و مه‌زن داواکارم.
سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی