سەرخێڵ غەفار لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی سوپاسی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی و هەروەها ڕێکخراوی بیر و هزری شارستانیی کرد بۆ کردنەوەی ئەو پێشانگایە و وتی کە هەندێک لە وێنەکان کە لە لایەن میدیاکارانی ئەو کاتەی ئێرانەوە گیرابوون، بۆ یەکەم جار نمایش کران و کاریگەری خۆیان هەبوو.
ناوبراو وتی: ئێمە سوپاسی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین کە ئەگەر هاوکارییەکانی ئەوان نەدەبوو، ژمارەی شەهیدان لە پێنج هەزار کەسەوە چەند هێندە زیاتر دەبوو و ژمارەی بریندارەکانیش زۆر لەوە زیاتر دەبوو کە بینرا.
سەرخێڵ غەفار وتی کە ئێران ڕۆڵی گەورەی لە پێشوازی و نیشتەجێکردن و خزمەتگوزاری بۆ ئاوارەکانی هەڵەبجە هەبوو وەک تاکە وڵاتێک کە لەو کاتەدا دەرگاکانی بە ڕووی خەڵکی لێقەوماوی هەڵەبجەدا کردەوە.
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە وتی: هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئێستاش بەردەوامە و تەنانەت تیمێکی پزیشکانی پسپۆڕی ئەو وڵاتە هاتوون بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و خەڵکی بەوەفای شارەکەش ئەمەیان لەبیر دەمێنێت./.