بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ چاوپێکەوتن یان وتووێژی تەلەفوونی لە نێوان ڤلادیمیر پوتین و جۆبایدن نییە.
ناوبراو وتی کە تا ئێستا لە سەر ئەم بابەتە قسە نەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پسکۆف پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پوتین ئامادەیە لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی دیکە بە تایبەت ئەمریکا سەبارەت بە خاڵە ناکۆکەکان وتووێژ بکات./.