بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردانەکەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە فەرمی هەڵوەشایەوە.
بەرپرسێکی باڵای کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندووە بەڵام هۆکارەکەی ڕوون نەکردووەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە جێی ئەو سەردانە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا و کۆماری چێک کۆدەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئۆردن موڵەتی تێپەڕبوونی فڕۆکەکەی نتانیاهۆی بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا نەداوە./.