بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردنەکانی تۆپی زێڕینی 2025 هێشتا بەردەوامە و چەندین پاڵێوراو بۆ ئەم خەڵاتە بەناوبانگە دەستنیشان کراون. هەندێک لەو پاڵێوراوانه یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنه دەکەن. یەکێک لەو ناوانەی کە چەند مانگێکە لە لیستی پاڵێوراوەکاندا دەبینرێت ڕافینیایە کە لەم دواییانەدا باشترین وەرزی ژیانی تۆپی پێی پیشەگەری خۆی هەبوو.
ڕۆماریۆ ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل کە بە وەرزی نایابی 1993-1994 لە بەرشەلۆنە یادی دەکرێتەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان پشتگیری لە ڕافینیا کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ساڵ و بە متمانەوە ڕایگەیاند: من رافینیا هەڵدەبژێرم. لە ئێستادا ڕافینیا هەڵدەبژێرم چونکە چەندین گۆڵی تۆمارکردووە و ئەم گۆڵانە زۆر گرنگن. نەک تەنیا بۆ خۆی، بەڵکو بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەرازیل./.