بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا وتی: شەڕی کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە تاقیکردنەوەیە بۆ ویژدانی بەکۆمەڵی جیهان و ئەو کردەوانەی کە ئەنجام دەدرێن دەبێت زۆر لە هاوسۆزی زیاتر بن.
ئەنوەر ئیبراهیم لە لێدوانێکیدا لە لوتکەی ئاسایش و بەرگری ئاسیا، ناسراو بە “دیالۆگی شەنگری لا” ، کە ڕۆژی شەممە لە سەنگافورە بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەدا کە جیهان شاهیدی بەرزترین ئاستی شەڕی چەکدارییە لە دوای شەڕی جیهانی دووەمەوە. وەک ئاماژەیەک بۆ کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، دۆخی ئۆکرانیا و میانمار و سودان.
ناوبراو وتی: کۆمەڵکوژی لە غەززە تاقیکردنەوەی ویژدانی بەکۆمەڵمانە و قەبارەی وێرانکارییەکان و پێشێلکردنی ئاشکرای پێوەرە مرۆییەکان و بێتوانایی ئەو دامەزراوانەی کە بڕیارە ئەم پێوەرانە بپارێزن، زیاتر لە دەربڕینی هاوسۆزیی دەوێت. ئەوەی ئێستا پێویستە خۆڕاگری و کردارە.
لوتکەی ئاسایش و بەرگری ئاسیا کە لە لایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان کە بنکەکەی لە لەندەنە، لە ٣١ی ئایار تا ١ی حوزەیران لە سەنگافورە بەڕێوەدەچێت و کەسایەتییە حکومییەکان و وەزیرانی بەرگری و سەرکردە سەربازییەکان و شارەزایانی ئەمنی لە وڵاتانی ئاسیای زەریای هێمن و ئەمریکای باکور و ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆکردووەتەوە./.