بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەڵای سەریەزد لە گوندی سەریەزد لە قەزای مێهریز لە پارێزگای یەزد کۆنترین سندوقی پارە لە جیهانە. سیستەمی بەرگری فرەچینی قەڵاکە بریتییە لە خەندەق و پردێک کە لەکاتی هێرشی دوژمن دەکشێتەوە و وەک دەرگای دووەم لەبەردەم دەروازەی سەرەکی قەڵاکە بەکار دەهێنرێت، بورجەکان، حەوشەی ناوەوە، دەرگای ناوەوەی ئاسن، پەنجەرەی پاسەوانی لەسەر دەرگای ئاسنین، ڕاڕەوی نزم، قادرمەی تەسک، هەموویان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی قەڵاکە رێکخراون. ئەم شوێنە، شوێنی پارە و کەلوپەلی بەنرخی کاروانەکان بووە./.