بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم بن تارق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەسقەت (سێ شەممە 27 ی ئایاری 2025)، وتی: لە گەڵ ئێوە هاوڕام کە ئەگەر ڕێگای چالاکی بازرگانی بکرێتەوە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات دەبینین، پەیوەندی بەندەرەکانی ئێران و عۆمان دەبێت زیاتر ببێت و توانای هێڵی ئاسنی باکور – باشوری ئێران لە ڕوانگەی بازرگانییەوە بۆ ئێمە گرنگە.
ناوبراو ستایشی متمانەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد بەرامبەر بە نێوەندگێڕیی عۆمان لە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن و وتی: ئێمە لەم کارەدا هیچ بەرژەوەندییەکی شەخسیمان نییە و تەنیا نیازپاکیمان هەیە.
سوڵتانی عۆمان هەروەها ستایشی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ بەرگری لە گەلی فەڵەستین کرد./.