بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پلانی گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی کابینەکەیدا داڕشتووە و لەو چوارچێوەدا 8 وەزارەت گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.
بڕیارە 8 وەزیری کابینەکەی ئەردۆغان بگۆڕدرێن و دوو وەزارەتیش دابەش بکرێن.
پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییەکان لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا بکرێن.
دەوترێت کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و جەودەت یەڵماز جێگری سەرۆک کۆمار لە پۆستەکانیاندا دەمێننەوە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

