بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕۆژی یەک شەممە ڕێژەی هاوردەی نەوتی لە عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاشکرا کرد.
ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای ڕۆژانە 5 ملیۆن و 139 هەزار بەرمیل نەوتی لە 10 وڵاتەوە هاوردە کردووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەیشتە 85 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە. ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە لە هەفتەی پێشووتریدا ئەو ڕێژەیە 152 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
کەنەدا ڕۆژانە 3 ملیۆن و 538 هەزار بەرمیل، کۆڵۆمبیا 439 هەزار بەرمیل، مەکزیک 342 هەزار بەرمیل و سعوودیە ڕۆژانە 296 هەزار بەرمیل نەوتیان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی ئەمریکا کردووە.
هەناردەی نەوتی بەرازیل بۆ ئەمریکا 222 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، ئیکوادۆر 148 هەزار بەرمیل، ڤەنزوێلا 35 هەزار بەرمیل، لیبیا 28 هەزار بەرمیل و نایجڕیا 6 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە./.