بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند: کریستیانۆ دەتوانێت بۆ چەند تیپێک یاری بکات. دانوستانەکان بەردەوامن. بەڵێ، ئەو دەتوانێت بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان بکات. دانوستان لەگەڵ چەند یانەیەک بەردەوامە و ئەگەر کەسێک سەیرمان بکات و حەزی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێت بۆ جامی جیهانی یانەکان، ئەوا دەتوانێت بە ئومێدەوە بمێنێتەوە.
کریستیانۆ کە بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی نەسرەوە بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا ناکات، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پەیوەندی بە چەند یانەیەکەوە کردووە. هەروەها بەپێی یاساکانی فیفا، یاریزانێک دەتوانێت لە یەک وەرزدا بۆ سێ یانەی جیاواز یاری بکات، بەمەرجێک یەکێکیان لە جامی جیهانی یانەکان بێت./.