بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلیاس ڕۆدریگێز ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییەی کە دوو فەرمانبەری باڵیۆزخانەی ڕژێمی زایۆنیستیی لە واشنتن کوشتووە، لێکۆڵەری مێژووی زارەکییە لە پەیمانگەی مێژوو سازەکان لە شیکاگۆ.
ناوبراو تەمەنی نزیک 30 ساڵە و لە شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆی لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینلیزی لە زانکۆی ئیلینۆی شیکاگۆ هەیە.
پاش ئەوەی کە لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە پەیمانگای مێژوو سازانەوە بکات، ڕۆدریگێز وەک دابینکەری ناوەڕۆک بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکان لە کەرتی تەکنۆلۆژیا لە سەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی چالاکی کردووە.
ڕۆدریگێز لە نێو دەوروبەری خۆیدا بە خۆشەویستی خوێندنەوە و نووسینی چیرۆک و بەشداریکردن لە کۆنسێرت و فیلمە میوزیکییەکان و گەڕان بە دوای شوێنی نوێدا ناسراوە.
پسپۆڕییەکەی ئامادەکردنی پێشنیار و نووسینی ژیاننامەی کەسایەتییە دیارەکانی ئەفریقایی – ئەمریکییە./.