بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆناڵدینهۆ له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا ڕایگەیاند: بەرشەلۆنە جارێکی دیکه بووەتە مایەی خۆشی. ئەم جۆرە سەرکەوتنانە جێگەی شانازییه. دوای ساڵانی سەخت، ئەم یانەیە ئێستا دووبارە دڵخۆشە. هیوادارم بەرشەلۆنە بەم زووانە چامپیۆنزلیگ بباتەوە. ئەوان یاریزانانی گەنجن کە لە هیچ شتێک ناترسن و بە متمانە بەخۆبوونەوە یاری دەکەن و بەهرەیەکی زۆریان هەیە. ئەوان تیپێکن کە بەتەواوی دەزانن بۆ چی یاری دەکەن.
ناوبراو وتیشی: من و مێسی بووینە یاریزانێکی بێ وێنە لە مێژووی بەرشەلۆنەدا، ئێستا نۆرەی لامین یامالە. ئەوەی تا ئێستا بینیومانە لەم تەمەنەدا و لەگەڵ ئەو هەموو بەهرەیەدا، باوەڕپێنەکراوە. من چێژ لە سەیرکردنی یاریزانانی وەک ئەو وەردەگرم. ئەمە بۆ تۆپی پێ باشە. هیوادارم ئەو ڕێگایەکی هاوشێوەی ئێمە بگرێتەبەر. یامال لە ئاستێکدایە کە دەتوانێت چەندین خەڵاتی تۆپی زێڕین بەدەست بهێنێت./.