بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی نەسر له هەفتەی 33ی خولی سعوودیه ڕووبەرووی یانەی خەلیج دەبێتەوه. میدیا وەرزشییەکانی سعوودیە ڕایانگەیاند کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەیشتووەتە ئاستی یاریکردن و دەتوانێت یانەکەی لە یاری بەرامبەر خەلیج یاوەری بکات. ڕۆناڵدۆ لە دوو یاری ڕابردوودا بۆ یانەی نەسر بەهۆی پێکانەوە لە دۆخی یاریکردندا نەبوو.
ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 23 گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی سعوودیەیە. هاوکات کەریم بنزیما بە 21 گۆڵ لە پلەی دووەمدایە. یانەی نەسر به 64 خاڵ له پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی سعوودیەدایه. یانەی ئیتیحاد کە پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد، بە 77 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندییە./