بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆناسان بەرگریکارێکی ناوەڕاستە کە هانسی فلیک بەدوایدا دەگەڕێت. ڕاهێنەری ئێستای بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوودا بەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم یاریزانەدا دەگەڕا و ئەمساڵ چەند جارێک وتووێژی لەگەڵ جۆناسان کردووە بۆ ئەوەی ڕازیی بکات چاوەڕێی وەرزی گۆڕانکاری بکات پێش ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات.
گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن لە 30 حوزەیران کۆتایی دێت. فلیک باوەڕی بەهێزی بە ئەدای وەرزشی جۆناسان هەیە. ئەو بەرگریکارێکی ڕێک و پێک و زیرەکە و بەڕای فلیک، بەتەواوی لەگەڵ سیستەمی مەبەستی خۆیدا دەگونجێت. هانسی فلیک ئەم یاریزانه به دەرفەتێکی زێڕین له وەرزی گۆڕانکاریدا دەزانێت و ناوی جۆناسانی به بەڕێوبەرانی بەرشەلۆنه پێشنیارکردووه./.