بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر دەتەوێ ڕێگری لە گرژبوونی ماسولکەکان بکەیت، کاری دەمارەکانت بپارێزیت، ئێسکەکانت بەهێز بکەیت و تەندرووستی دڵت باشتر بکەیت، مەگنیسیۆمی پێویست بخۆ. ئەم کانزایە گرنگە لە سەرچاوەکانی وەک سەوزە، تۆوەکان، پاقلەمەنی، و دانەوێڵە تەواوەکان بەدەست دەهێنرێت. هەروەها چەندین تەواوکەری جۆراوجۆر هەن بۆ دابینکردنی مەگنیسیۆم، بەڵام پێش بەکارهێنانی ئەم تەواوکەرانە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک بکەن، چونکە زۆر خواردنی کاریگەری خراپی هەیە.
کێشەکانی بەکارهێنانی زۆری مەگنیسیۆم بریتین لە:
1- سکچوون
2- ڕشانەوە
3- ناڕێکی لێدانی دڵ
4- لاوازی ماسولکەکان
5- کێشەکانی هەناسەدان
خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە مەگنیسیۆم وەک سپێناخ، بادەم، عەلی بابا و شیری سۆیا زۆر سوودبەخشە، بەڵام لەکاتی بەکارهێنانی تەواوکەرەکان، ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی مەگنیسیۆم./.