بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ئەسلیح پەیامنێری فەڵەستینی کە لە نەخۆشخانەی ناسری خان یونس لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، شەهید بوو.
بە گیانلەدەستدانی ئەم پەیامنێرە، ژمارەی پەیامنێرە شەهیدەکانی کەرتی غەززە گەیشتە 215 کەس.
حکومەتی فەڵەستین لە غەززە وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کردنە ئامانجی بەئەنقەستی پەیامنێران، داوای لە ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە ڕێگری لە کۆمەڵکوژیی زایۆنیستەکان لەم ناوچەیەدا بکەن./.