بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی تایمزی هیندستان بە پشتبەستن بە زانیارى بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی وڵات (DGCA) بڵاویکردەوە، دەسەڵاتداران تا 15ـی ئایار چالاکییەکانیان لە 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی راگرتووە.
بەپێى ڕاپۆرتی رۆژنامەکە، چەند شارێکی ویلایەتی پەنجاب و راجستانی هیندستان کە هاوسنوورن لەگەڵ پاکستان، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کراوەتە سەر کە لە پاکستانەوە سەرچاوەیان گرتووە.
هەروەک بەهۆى ئەو بەریەککەوتنانە، پچڕانی کارەبا و دەنگى رادار و تەقینەوە لە شارەکانی جایسالمێر لە ویلایەتی راجستان و پاتانکۆت لە پەنجاب تۆمارکراوە.
هەروەها ئاشکراى کردووە، لە دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، بۆ یەکەمجار لە شاری ئەمریتسار تەقینەوە هەبووە ئەوەش دواى ئەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.