بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری سودان ڕایگەیاند کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە گەڵ وڵاتی ئیمارات پچڕاندووە.
ئەو ئەنجومەنە ڕایگەیاندووە کە ئەبوزەبی پشتیوانی لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان دەکات و هۆی پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیمارات ئەمەیە.
ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی سودان ڕایگەیاندووە کە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیمارات، ئەم وڵاتە وەک دوژمن هەژمار دەکات.
سودان بانگهێشتی ئەندامانی باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکەی خۆیی لە ئیمارات کردووە./.