بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جەختی لە سەر هێزی حزبوڵڵا بۆ بەردەوامیدان بە ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە ناوخۆی لوبنان لە سەرجەم ئاستەکاندا کردەوە و ڕایگەیاند کە بە پێی پرۆژەی نیشتمانی بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵات هەوڵ دەدەن.
ناوبراو وتی: هاوکاری لە گەڵ هاوبەشەکانمان بۆ زیندووکردنەوەی ئابوریی وڵات، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکانی شەڕی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەستەبەرکردنی سەروەری یاسا بەردەوامە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: بە بەردەوامی پرۆژەی خۆڕاگری وەک پرۆژەیەکی ڕەوای ئازادکردن و ڕەتکردنەوەی سەرجەم شێوازەکانی داگیرکاری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکان هەوڵ دەدەین.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: بنەماکانی ئێمە هەمان ئەو بنەمایانەیە کە حزبوڵڵای لە سەر دامەزراوە و یەکەمایەتیش تەنیا خۆڕاگرییە، سەرجەم شێوازەکانی مسۆگەربوونی ئەو بنەمایانەش، کەڵک وەرگرتن لەو ئەزموونانەیە کە لەم شەڕەیەدا بە دەستمان هێناوە./.