بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تشوامینی لە گەڵ ئێمباپێ یەکێک بوون لە باشترین یاریزانەکانی پێکهاتەی ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، کە بە دۆڕانیان بە ئەنجامی 3-2 بەرامبەر بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
ئەم یاریزانە فەرەنسییە وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست دەستی بە یاری کرد و لە کۆتاییدا وەک بەرگریکاری ناوەڕاست بەردەوام بوو لە ئامادەبوونی خۆی لە یاریگادا و لە هەردوو پۆستەکەدا ڵێهاتووییەکی زۆر باشی پێشکەش کرد. جگە لەوەش گۆڵی دووەمی ڕیال مەدریدی تۆمارکرد، ئەمەش مانای ئەوە بوو کە تیپەکەی گەڕایەوە بەڵام لە کۆتاییدا نەیانتوانی ئەم دەرفەتە بیپارێزن.
تشوامینی وەک یاریزانەکانی دیکەی ڕیاڵ مەدرید دوای دۆڕاندنەکە زۆر نیگەران و بێهیوا بوو، بەڵام پەیامێکی ئاگادارکردنەوەی ئاراستەی ئەوانە کرد کە ئاهەنگی شکستەکانی ڕیاڵ مەدرید دەگێڕن کە ئێستا سەرنجێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
ئەم یاریزانە پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەوان ئاهەنگ دەگێڕن بۆ شکستەکانمان وەک ئەوەی ئێمە بۆ جارێکی دیکه نایبەینەوە. بەڵام ئێمە دەگەڕێینەوە. ئەو ڕاستەوخۆ باسی بەرشەلۆنەی نەکرد بەڵام بێگومان پەیامێکی ڕوون بوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە و خۆشی یاریزانەکانی دوای ئەم سەرکەوتنە./.