بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەک شەممە 27 ی نیسانی 2025 لە گەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆبووە.
دیوانی پاشایەتی ئەردەن ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و عێراق و چۆنیەتی پتەوکردنی هاوکارییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کراوە.
عەبدوڵڵای دووەم جەختی لە سەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئارامی و سەقامگیری هەمەلایەنە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت غەززە، کەرتی خۆرئاوا، سوریا و لوبنانیان تاوتوێ کرد./.